ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

دهۆک گەڕایەوە خولی نایابی عێراق

Yariga App

یاریگا
یانەی دهۆک لە دووەم یاریی قۆناغی پاشکۆی گەیشتن بۆ خولی نایابی عێراقیش توانی بردنەوە بەدەست بێنێت و دوای شەش ساڵ ئەو یانەیە جارێکی دیکەوە گەڕایەوە خولی نایابی عێراق.

لە دووەم یاری خوی لە قۆناغی پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایابی عێراق، یانەی دهۆک لە شاری بەغدادی پایتەختی ئەم وڵاتە رووبەڕووی یانەی ئەمانە بووەوە و توانیان یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام ببەنەوە و، گەڕانەوەیان بۆ خولی نایاب مسۆگەر کرد.

گۆڵەکانی یانەی دهۆک لە رێگەی هەردوو یاریزان ئۆیۆکۆ لە خولەکی 15 هەروەها کەریم دلی لە خولەکی 81 تۆماریان کرد و، بەم شێوەیە یانەی دهۆک دەبێتە چوارەم یانەی هەرێمی کوردستان دوای یانەکانی هەولێر و نەورۆز و زاخۆ وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولی نایابی عێراق بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button