
هێنانی گراهام پۆتەر بۆ ستامفۆرد بریج بە ئاسان نەهاتۆتە دی و تێد بۆیلی خاوەن بڕی ٢١ ملیۆن پاوەندی داوەتە برایتۆن.
ئەمڕۆ ئاشکرابوو، بلوز تەواوی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی داوەتە برایتۆن تاوەکو دەستبەرداری راهێنەری یەکەم و ستافەکەی ببن.
دابەدوای دوورخستنەوەی تۆماس توخێل لە راهێنەرایەتی چێڵسی، چێڵسی گراهام پۆتەری راهێنەری برایتۆنی لە شوێنەکەی دەستنیشان کرد، ئەمەش پاش ئەو ئاستە سەرسوڕهێنەرەی پۆتەر لەگەڵ برایتۆن بەدەستی هێناوە لەم وەرزەدا و لە ئێستادا ئەو یانەیە لە پلەی چوارەم دایە بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ لە شەش یاریدا.
برایتۆن تا ئێستا جێگرەوەی ئەو راهێنەرەی هەڵنەبژاردووە بەڵام دوابەدوای دواخستنی یارییەکانی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ بەهۆی کۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووهەم، ئەو یانەیە کاتی لەبەردەستدایە بۆ هێنانی راهێنەرێکی گونجاو.