Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

براکەی پۆگبا پەشیمان دەبێتەوە

Yariga App

ماتیاس پۆگبای برای پاوڵ پۆگبا پاشگەز بووەتەوە لەوەی نهێنییەکانی براکەی بگۆڕێتەوە بە پارە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا ماتیاس هەڕەشەی ئەوەی کرد نهێنی گەورە لەسەر پۆگبا و ئێمباپی دەدرکێنێت و بە دوو کەسی خراپ  باسی کردن.

ریچارد ئاربیب پارێزەری ماتیاس لە بەیاننامەیەکدا کە لە میدیا ئیتاڵییەکان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت “سەبارەت بەو هەواڵانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە لەسەر ئەو کەسانەی دەیانەوێت پارە بگۆڕنەوە بەرامبەر بە زانیاری، پێتان دەڵێین کە ئەو باسە پەیوەندی بە ماتیاسەوە نییە. کێشە خێزانییەکانی لەگەڵ براکەی بەشێک نیە لەو بابەتە، بەڵکو ئەو دەیەوێت دۆخەکە هێوربکاتەوە و ئەگەر نهێنیش بدرکێنێت لە بەرامبەر دادگا دەبێت نەک گۆڕینەوەی بەرامبەر بە پارە”.

پۆگبا بەفەرمی سکاڵای دژی باندێک تۆمارکردووە کە بە گووتەی ئەو داوای ١٣ ملیۆن یۆرۆی لێدەکەن بەرامبەر بە ئاشکرانەکردنی نهێنییەکانی و هەروەها دەشڵێت ٣٠٠ هەزار یۆرۆیان لە رێگەی کارتێکی بانکی لێ دزیووە”.

ماتیاس لە ڤیدیۆیەکدا وتبووی پۆگبا پزیشکێکی جادوگەری بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی جادوو لە کیلیان ئێمباپێ بکات و هەڕەشەی ئاشکراکردنی نهێنی زیاتری کردبوو.

 

Back to top button