Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لۆریس کاریوس پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە دەکات

Yariga App

یاریگا-لۆریس کاریوس گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوول، پشکنینی پزیشکی بۆ یانەی نیوکاسڵ ئەنجام دەدات.

هاوینی ئەمساڵ، رێدز گرێبەستی گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکەیان نوێ نەکردەوە و بووە یاریزانێکی ئازاد، بەگوێرەی سکای سپۆرت نیوکاسڵ زۆر نزیکە لە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەو گۆڵپارێزە.

بڕیاری مەگپایز بۆ هێنانی گۆڵپارێز پاش پێکانی کارل دارلۆوی گۆڵپارێزی یەدەگیان هات لە مەشقەکان.

کاریوس لە لیڤەرپوول دووخرایەوە پاش ئەو ئاستە خراپەی لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ریاڵ مەدرید نیشانی دا لە ساڵی ٢٠١٨ دا، بە خواستن درایە یانەکانی بێشکتاش و یونیەن بەرلین بۆ سێ وەرز، ئێستاش پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە دەکات.

Back to top button