ئیتاڵیا
دی لیخت: مەشقەکانی بایەرن لە یوڤێنتۆس رژد ترە

ماتیاس دی لیخت پێی وایە یانەکەی ئێستای باشترن لە مەشقەکاندا بەراورد بە یوڤێنتۆس.
دی لیخت پاش بردنەوەکەی شەوی رابردوویان لە ئینتەر وتی “یارییەکی زۆر باش بوو، بێ کەم و کوڕی نەبووین بەڵام یاری خۆمان کرد و براوە بووین”.
سەبارەت بە جیاوازی یانەکەی ئێستا و پێشووی وتی “لە سەرەتادا کەمێک قورس بوو مەشقەکان چونکە کە یاری دەکەین رووبەرووی بەشێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەورووپا دەبمەوە، لێرە مەشقەکان توندتر و رژدترن، هەردووکیان زەحمەتن بەڵام لە ئیتاڵیا زیاتر گرنگی بە سیستەم و لایەنی تەکتیکی دەدرێت و لێرە توندترە و راکردنی زیاتری تێدایە ئەمەش وایکرد لە سەرەتاوە کەمێک قورس بوو بۆ من کە خۆم لەگەڵی رابهێنم بەڵام ئێستا لە دۆخێکی باشدام”.
دی لیخت لە پێکهاتەی سەرەکی بایەرن بوو لەو یارییەی ٢-١ لە ئینتەرمیلانیان بردەوە.