Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان گرێبەستی یاریزانێکی تازە کردەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان گرێبەستی راد کرونیچی تاوەکو هاوینی ٢٠٢٥ درێژکردەوە.

ناوەڕاستکارە ٢٨ ساڵەکە هێشتا دوو وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە بەڵام لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رۆسۆنێری رایگەیاند وەرزێکی دیکەیان خستووەتە سەر وادەی ئێستا.

ئەمە لە کاتێکدایە یاریزانە بۆسنییەکە تەنها لە یەک یاری ئەم وەرزەی یانەکەدا بەشداری پێککراوە. بەڵام لەوکاتەوەی روویکردووەتە لە میلان لە ٢٠١٩دا بەشداری لە ٩١ یاریدا کردووە.

Back to top button