ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی یەكەمی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا-

یوفا پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ئاشكرا كرد.

هەریەك لە یاریزانان سانێ ، ئیمباپێ ، لیڤاندۆڤسكی و زیلینسكی پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە.

– سانێ بەرامبەر ئینتەر میلان توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

– ئیمباپێ بەرامبەر یوڤێنتوس توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– لیڤاندۆڤسكی بەرامبەر ڤیكتۆریا پلزن توانی هاتریك تۆمار بكات.

– زیلینسكی بەرامبەر ناپۆلی توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button