Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سێ راهێنەر پاڵێوراون بۆ جێگرتنەوەی تۆماس توخێل

Yariga App

یاریگا-دوابەدوای هەواڵی دوورخستنەوەی تۆماس توخێل لە راهێنەرایەتی چێڵسی، راستەوخۆ رۆژنامەکان باسی پاڵێوراوان دەکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە.

بەگوێرەی رۆژنامەنووس رۆب دۆرسێت لە ئێستادا گراهام پۆتەر کاندیدی سەرەکییە بۆ ئەو پۆستە. گراهام راهێنەری برایتۆن هەڤ ئەلبیۆنە و توانیوییەتی لە شەش یاری سەرەتای پریمەلیگ ١٣ خاڵ کۆبکاتەوە.

دوو کاندیدەکەی دیکەش ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ و زینەدین زیدانن. ئەوەی یەکەمیان هاوینی ئەمساڵ لە راهێنەرایەتی پاریس دوورخرایەوە و زیدانیش لەوکاتەوەی مەدریدی جێهێشتووە کاری لەگەڵ هیچ تیمێکی دیکە نەکردووە.

ئەمڕۆ  چێڵسی لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا دوورخستنەوەی توخێلی راگەیاند پاش سەرەتا خراپەکەی ئەم وەرزەی یانەکە لە پریمەرلیگ و هەروەها شكستی شەوی رابردووی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر دینامۆ زاگریب.

Back to top button