ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
بایەرن گواستنەوەی هاری کەین رەتدەکاتەوە
یاریگا-یانەی بایەرن میونشن وەڵامی ئەو پڕوپاگندانە دەداتەوە کە گووایە هەوڵ بۆ گواستنەوەی هاری کەینی گۆڵکاری تۆتنهام دەدەن.
لە چەند رۆژی رابردوو هەواڵی ئەوە هەبوو، بایەرن داوای لە کەین کردووە گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام نوێ نەکاتەوە کە ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت بۆ ئەوەی رووبکاتە یانە باڤارییەکە، بەڵام ئەمڕۆ حەسەن سالیهەمیدیزیج بەڕێوبەری یانەکە بە فیلی کێسلەریی رۆژنامەنووسی ئەلمانی وت ” ئەو هەواڵە راست نیە، گووایە ئۆلیڤەر کان هەوڵی قایلکردنی کەین دەدات، زۆر دڵنیابن لەوە”.
رۆژنامەی بیڵد سەرەتا هەواڵەکەی بڵاوکردبووەوە بەڵام بە گوتەی ئەو رۆژنامەنووسە، تەمەنی کەین کە دەگاتە ٣٠ ساڵ لە هاوینی داهاتوو رێگرە لەوەی یانەکە بیەوێت موچە و پارەی زۆری بخاتە بەردەم.