Loading...
ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

رابیۆ: بەرامبەر پاریس باشتر یاریمان کرد وەک لە خولی ئیتاڵی

Yariga App

ئادریێن رابیۆ دەڵێت بەرامبەر پاریس یارییەکی باشییان کردووە سەرەڕای ئەوەی ١-٢ تووشی شکست هاتن.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بۆ کەناڵ پێنج وتی” بە خراپی دەستمان پێکرد بە تایبە ٢٠ خولەکی سەرەتا بەڵام نیوەی دووهەم باش یاریمان کرد، دەکرا زیاتر ئەنجام بدەین و یەکلاکەرەوە تر بین بەڵام نیوەی دووهەم نیشانمان دا  کە دەتوانین باش یاری بکەین و لە خولی ئیتاڵیش باشتر بووین”.

رابیۆ لەلایەن هاندەرانی پاریسەوە هاهووی لێکرا کاتێک لە نیوەی دووهەم یارییەکەی جێهێشت.

پاریس بە دوو گۆڵی ئێمباپێ هەرزوو پێشکەوت و پاشان وینستن مەکینزی بە لێدانی سەر توانی گۆڵێک تۆماربکاتەوە بەڵام سەرەنجام بە شکست کۆتاییان بە یارییەکە هێنا.

 

Back to top button