فه‌ره‌نساگرنگترین

مووچەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس ئاشکرادەبێت

Yariga App

یاریگا-رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی مووچەی کایلیان ئێمباپێ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس بڵاودەکاتەوە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە زۆر نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە، بەڵام لەناکاو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێکردەوە لە بڕیارێکدا کە زۆرێک پێیان وابوو پەیوەندی بەو پارە خەیاڵییەوە هەبوو  یانەی وڵاتەکەی پێشکەشی کردبوو.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئێمباپێ بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت بۆ ئەو سێ ساڵەی گرێبەستە تازەکەی، ئەمەش دەکاتە ٨٣.٣ ملیۆنی ساڵانە و ٦.٩٤ ملیۆنی مانگانە.

جگە لە مووچە، ئێمابێ ١٢٥ ملیۆنی دیکەی وەک شیرینی گرێبەستەکە وەرگرتووە.

هەردوو ژمارەکەش (مووچە و شیرینی) هەرگیز لە مێژووی  تۆپی پێ دا رووییان نەداوە.

هاوکات نیو یۆرک تایمز، دیمانەیەکی لەگەڵ ئەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ناراستەوخۆ باس لەوە دەکات لە داهاتوودا پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات. ئێمباپێ ریاڵ مەدرید بە ماڵی خۆی ناوربرد و پاشان وتی “ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵات پەیوەندی پێوەکردم و وتی وڵاتەکەمان پێویستی پێتە و دەبێت بمێنیتەوە، هێشتا تۆ گەنجی و هیچ نەبێت چەند ساڵێکی دیکە بمێنەرەوە پاشان بڕۆ”.

Back to top button