ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
رۆس بارکلی یانەیەکی لە فەڕەنسا دۆزییەوە

رۆس بارکلی ناوەڕاستکاری پێشووی چێڵسی بەفەرمی پەیوەندی بە نیسی فەڕەنسییەوە کرد.
چێڵسی ساڵانێکی زۆر چاوەڕێی کرد بەو هیوای بارکلی ببێتە ئەو ئەستێرەیەی کە باسی لێوەدەکرا بەڵام تەمەنی گەیشتە ٢٨ ساڵ و لە ماوەی ٤.٥ ساڵدا تەنها ١٠٠ یاری ئەنجامدا ١٢ گۆڵی تۆمارکرد. سەرەنجام هاوینی ئەمساڵ بلوز گرێبەستەکەی هەڵوەشاندنەوە و ئەمڕۆش بێ بەرامبەر روویکردە نیس.
بارکلی دەچێتە پاڵ کاسپەر شمایکڵ، ئارۆن رامسی و نیکڵاس پێپی لە ریزی یاریزانەکانی پێشووی پریمەرلیگ کە ئەمساڵ پەیوەندییان بە نیسەوە کردووە