Loading...
ئینگلتەرا

بنەماڵەی گلەیزەر نرخی فرۆشتنی مان یونایتد ئاشکرادەکەن

Yariga App

بنەماڵەی گلەیزەر ئامادەن دەستبەرداری مانچێستەریونایتد بن بەڵام تەنها بە نرخێکی خەیاڵی.

بەگوێرەی دەیلی مەیل، بنەماڵەکە ئێستا ئامادەن یونایتد بفرۆشن بە هەر کەسێک کە ٣.٧٥ ملیار پاوەندیان پێبدات کە ئەمەش بەرزترین نرخە لە مێژوودا لەسەر یانەیەکی تۆپی پێ.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، رەنگە سێر جەیم راتکلیف دەوڵەمەندترین کەسایەتی بەریتانیا تەنها کەس بێت لە ئەورووپا بتوانێت ئەو یانەیە بەو نرخە بکڕێتەوە، لە دەرەوەش پاش کڕینەوەی مان سیتی و نیوکاسڵ لەلایەن ملیاردێرە عەرەبەکان، رەنگە هەر ئەوان بتوانن شەیتانە سوورەکانیش بکڕنەوە.

ساڵانێکی زۆرە زۆرینەی هاندەران و ئەستێرەکانی پێشووی یانەکە دژی خاوەندارێتی یونایتدن لەلایەن ئەو خێزانەوە بەڵام سەرباری فشار و خۆپیشاندانەکان کە هەندێک جار گرژیشی لێکەوتۆتەوە، گلەیزەر ئامادەنەبوون ملکەچ بن.

Back to top button