ئهڵمانیائهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
بایرن میونشن چاوی لە هاری کەینە
یاریگا–
یانەی بایرن میونشن ئەڵمانی هێشتان چاوی لە هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهامی ئەو وڵاتەیە و داوای لێدەکەن گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.
کریستیان فالک رۆژنامەنوسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کارگێری باڤارییەکان چاویان لە گواستنەوەی هێرشبەرە یانە ئینگلیزیەکەیە و، دوایان لەو یاریزانە کردووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکاتەوە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بتوانن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
رۆژنامەنوسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یانەی بایرن میونشن دەیەوێت گاڤی ناوەڕاستکاری بارسێلۆناش بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە ئەو یاریزانەشیان ئاگادار کردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.