Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هالاند بۆ یەکەمجار هۆکاری رەتکردنەوەی ریاڵ مەدرید ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا-ئێرلینگ هالاند و باوکی بۆ یەکەمجار پەردە لەسەر هۆکاری هەڵبژاردنی مانچێستەر سیتی لادەدەن.

گۆڵکارە ئاڵتوونییەکە لەم چەند رۆژەدا چاوپێکەوتنێکی بڵاودەبێتەوە لەگەڵ ڤیاپلەی وتێیدا باس لە چەند پرسێکی جیاواز دەکات، ڤیاپلەی پێشوەختە بەشێکی قسەکانی باوک و کوڕەکەی بڵاوکردووەتەوە و لە یەکێک لە پرسیارەکاندا رۆژنامەنووسەکە دەپرسێت “چۆن توانیت یانەیەکی ئەفسانەیی وەک ریاڵ مەدرید رەتبکەیتەوە؟

ئەویش لە وەڵامدا وتی “پرسیارێکی جوانە، لە راستیدا ناتوانیت ریاڵ مەدرید رەتبکەیتەوە”

پاشان ئاڵفینگی باوکی ئێرلینگ روونکردنەوەی زیاتر دەدات و وتی “ئێمە بەپێی ئەوە بڕیارماندا کێ پێویستی بە هێرشبەرێکی ژمارە ٩ یە ؟ مان سیتی ١٠/١٠ پێویستی بە یاریزانێکی وەک هالاند بوو بەڵام ریاڵ مەدرید بە رێژەی ٥/١٠ و ٦/١٠ پێویستی بە هالاند بوو بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی بەنزیمە لەو کاتەدا پێشکەشی دەکرد و هەروەها ئەگەری هێنانی ئێمباپێش لە ئارادا بوو، هەر بۆیە سیتی بژاردەیەکی گونجاوتر بوو”.

هالاند لەم وەرزەدا  توانیوییەتی ١٠ گۆڵ لە ٦ یاری بۆ مان سیتی تۆماربکات و ژمارەی پێوانەیی شکاند بۆ زۆرترین گۆڵ لە ٦ یاری سەرەتای خولەکەدا.

Back to top button