Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارتێتا ناڕازییە لە چالاکییەکانی مێرکاتۆی ئارسناڵ

Yariga App

میکێل ئارتێتا دەڵیت نەیانتوانیووە سەرجەم ئامانجەکانیان بپێکن لە بازاڕی گواستنەوەدا.

هاوینی ئەمساڵ چالاکترین بازاڕی گواستنەوەی مێژووی پریمەرلیگ بوو، هەرچەندە ئارسناڵەکەی ئارتێتا چەند یاریزانێکی گواستەوە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە بەڵام لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە هەفتەی نوێی پریمەرلیگ وتی “پێویستمان بە گۆڕانکاری زۆر بوو لە پێکهاتەکەماندا، ئەگەر سەیری ئەوانە بکەین کە رۆشتوون بەراورد بەوانەی هاتوون دەبینین، یانەکە کاری زۆر باشی کردووە بەڵام بەداخەوە تۆمیاسوو پێککراوە و محەمەد ئێلنینیش پێکانەکەی درێژخایەنە، دەبوو چالاکی زیاترمان هەبێت بەڵام یانەکە نەیتوانی ئەو کارە بکات. بەڵام ئێمە ئەکادیمیای یانەکەشمان هەیە و دەبێت سوودییان لێوەربگرین”.

ئارسناڵ تاکە یانە پاش پێنج هەفتەی پریمەرلیگ سەرجەم یارییەکانیان بردووەتەوە و رۆژی یەکشەممەش لە هەفتەی شەشەم رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبنەوە.

Back to top button