ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئۆبامیانگ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد

Yariga App

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

هەژماری فەڕمی چێڵسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی ئۆبامیانگی بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2025 ڕاگەیاند.

ئۆبامیانگ لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسیناڵ.

وەرزی ڕابردوو ئۆبامیانگ لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 24 یاریدا كرد توانی 14 گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button