Loading...
ئینگلتەرا

بۆرنماوس راهێنەرەکەی دوورخستەوە دوای ٠-٩ ـەکە

Yariga App

یانەی بۆرنماوسی ئینگلیزی دوای تێپەڕبوونی تەنها چوار گەڕ، بڕیاریدا سکۆت پارکەری راهێنەر دووربخاتەوە.

بڕیارەکەی بۆرنماوس پاش ئەوە هات لە شکستێکی مێژووییدا هەفتەی رابردوو  ئەو یانەیە ٠-٩ دۆڕان بە لیڤەرپوول و چووە ریزی گەورەترین شکستەکانی مێژووی خولەکە.

بۆرنماوس بە راهێنەرایەتی سکۆت توانی یەکەم هەفتەی خولەکە بە بردنەوە دەست پێبکات و شکست بە ئەستۆن ڤیلا بهێنێت بەڵام نەهامەتییەکانی دوای ئەوە دەستی پێکرد کاتێک بەدوای یەکدا رووبەرووی مان سیتی، ئارسناڵ و لیڤەرپوول بووەوە و بە هەرسێ یارییەکە ١٦ گۆڵی لێ تۆمارکرا.

مەکسیم دێنیمی بەڕێوبەری بۆرنماوس وتی “دەمەوێت سوپاسی سکۆت و ستافەکەی بکەم بۆ کارەکانیان، گەڕاندنەوەی یانەکە بۆ پریمەرلیگ لە وەرزی رابردوودا یەکێک بوو لە باشترین وەرزەکانی مێژوومان”.

Back to top button