Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: کریستیان رۆمێرۆ بە هەمیشەیی بۆ تۆتنهام

Yariga App

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بە هەمیشەیی کریستیان رۆمێرۆی بەرگریکاری ئەتەلەنتای گواستەوە.

وەرزی رابردوو رۆمێرۆ بە خواستن یاری بۆ سپێرز کرد و یانەکە بژاردەی ئەوەی هەبوو  بەیەکجاری رووبکاتە ئەو یانەیە بەرامبەر ب ٦٥ ملیۆن دۆلار. ئەمڕۆش راگەیەندرا تۆتنهام ئەو بەندەی گرێبەستەکەی کارا کردووە و گرێبەستێکی لەگەڵ بەرگریکارە ئەرژەنتینییەکە واژۆکردووە بۆ ماوەی شەش وەرز.

رۆمێرۆ وەرزی رابردوو هاوکاری تۆتنهامی کرد بگاتە خولی پاڵەوانەکان و هەروەها رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا بۆ وڵاتەکەی.

Back to top button