ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
حەنبەعل مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵێت

یاریگا-یانەی بێرمینگهام سیتی نزیکە لە گواستنەوەی حەنبەعل مەجبری یاریزانی تونسی مانچێستەریونایتد.
حەنبەعلی ١٩ ساڵە دووهەم وەرزە لە یونایتدە بەڵام هێشتا چانسی پێویستی پێنەدراوە و بەگوێرەی دەیلی مەیل، یانەی بێرمینگهام کە لە خولی پلە یەک یاری دەکات نزیکە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە خواستن بۆ ریزەکانی.
گواستنەوەکە بە خواستن دەبێت بۆ وەرزێک و بێرمینگهام پێویستی بە ناوەڕاستکارێکە کە توانای هێرش دروستکردنی هەبێت پاش ئەوەی ئەو یانەیە تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە لە شەش هەفتەی سەرەتای خولەکەدا.