ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: میلان دوور لە چاوی میدیاکان یاریزانێکی گواستەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان تواناکانی مالیک تیاوی بەرگریکاری شاڵکێی ئەڵمانی بەدەست هێنا.
هیچ هەواڵێک لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە ٢١ ساڵەکە نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتە میلانۆ و راستەوخۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا. ناوبراو بەرامبەر بە شەش ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری دەگوازرێتەوە رۆسۆنێری.
وابڕیارە دوای پشکنینەکان، گرێبەستێک بۆ پێنج وەرز واژۆبکات و ببێتە بەشێک لە هەڵمەتی یانەکە بۆ پارێزگاریکردن لە ناسناوی خولی ئیتاڵی.