ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

” پۆگبا جادوی لە ئێمباپی کردووە ”

یاریگا
ماتیاس پۆگبا، برای پۆڵ پۆگبا ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یوڤێنتوس لە نوێترین تویتدا ئاشکرای دەکات کە براکەی جادوی لە کلیان ئێمباپێ هاونیشتیمانی کردووە بۆ ئەوەی بەردەوام نزیکی ئەو بێت و کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی بێت.

براکەی پۆگبا لە نوێترین تویتیدا نوسیویەتی ” کیلیان، ئێستا تێدەگەیت؟ من هیچ دوژمنایەتییەکم لەگەڵ تۆدا نییە و قسەکان لە بەرژەوەند و بۆ خێری تۆیە. هەموو شتێک ڕاستە و سەلمێنراوە. داوای لێبوردن لە براکەم دەکەم، کە جاد و جادو کردن تێکەڵ بە خوێنی بووە. زۆر باش نییە کە خائینێک لە نزیک تۆ بێت.”

لەلایەن خۆیانەوە تیمی یاسایی پۆل پۆگبا دوای هەڕەشەکانی براکەی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی پێشتر براکەی داوای 13 ملیۆن یۆرۆیان کردووە و ئەوانیش رەتیانکردووەتەوە ئەو پارەیان پێبدەن، بۆیە ئێستا هەڕەشەیان لێدەکەن و پێشتریش کارگێری یانەی یوڤێنتوسیان ئاگادار کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button