ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
پاکێتا بۆ وێستهام تەنها راگەیاندنی ماوە

یانەی وێستهام رەزامەندی نیشانداوە لەسەر داواکارییەکانی لیۆن بۆ دەستبەرداربوون لە لوکاس پاکێتای ئەستێرەی یانەکەیان.
هاوینی ئەمساڵ، بازاڕی بەڕازیلییەکان گەرمە و وابڕیارە بەرامبەر بە ٤٣ ملیۆن یۆرۆ پاکێتا بگوازرێتەوە پریمەرلیگ لەگەڵ ١٧ ملیۆنی دیکە لە گۆڕانکارییەکان بەپێی ئاست و ئەنجام.
ناوەڕاستکارە ٢٥ ساڵەکە لەسەر خاڵە کەسییەکان لەگەڵ وێستهام رێککەوتووە و دەچێتە پاڵ هاونیشتیمانییەکانی دیکەی لە ریزی ئەوانەی هاوینی ئەمساڵ روویان کردووەتەوە پریمەرلیگ.
لوکاس لە ٢٠١٩ لە فلامینگۆوە گوێزرایەوە بۆ ئەیسی میلان بەڵام دوای تەنها ساڵێک فرۆشرا بە لیۆن.