ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
یونایتد زۆر نزیکە لە ئەنتۆنی بە ١٠٠ ملیۆن

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی ئەنتۆنی ئەستێرەی ئەجاکس بەرامبەر بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.
دوابەدوای رەتکردنەوەی چەند ئۆفەرێکی لەدوای یەکی شەیتانە سوورەکان، ئەمجارەیان نزیکن لە رازیکردنی ئەجاکس و بەگوێرەی رۆژنامەنووس دەیڤد ئۆرستین هەردوولا لەسەر ١٠٠ ملیۆن رێککەوتوون.
هەروەها یونایتد لەسەر خاڵە کەسییەکان لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتووەتە رێککەوتن و چاوەڕواندەکرێت بەمزووانە سەرجەم کارەکانی گواستنەوەکە بەکۆتا بهێنرێت.
یونایتد لە کاتێکدا ١٠٠ ملیۆن لە لاوە بەڕازیلییەکەدا خەرج دەکات کە ناوبراو هێرشبەری باڵە و لەو پێگەیەدا یانەکە خاوەنی ئیلانگا و سانچۆ و راشفۆردە.