Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سپالێتی لەسەر گواستنەوەی رۆناڵدۆ قسەی هەیە

Yariga App

یاریگا-لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن بۆ یانەکەی.

سپالێتی رەتیکردەوە هیچ شتێکی کۆنکرێتی بوونی هەبێت بەڵام هیوایەکی هێشتۆتەوە بۆ هاندەران و وتی “ئەگەر لێم بپرسیت کە ئایا حەز دەکەم لەگەڵ رۆناڵدۆ کار بکەم ئەوا پێت دەڵێم هیچ راهێنەرێک نیە لە جیهاندا حەز بەوە نەکات بەڵام هەر وەک بریکارەکەی ئۆزیمن وتی لە ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە ئارادا نیە و ئەوەی هەیە قسەی رۆژنامەکانە. قسەم لەگەڵ سەرۆکی یانەکەش کردووە رەتیکردووەتەوە ئۆفەرێک لە مانچێستەریونایتدەوە هەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی رۆناڵدۆ بۆ ئۆزیمن، ئەگەر رۆناڵدۆش بێت ئەوا بە ئاڵوگۆڕ نابێت لەگەڵ هێرشبەرەکەمان”.

لە دوێنێ وە هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە مانچیستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆزیمنی هێرشبەری ناپۆلی دەدات و رۆناڵدۆش دەبێتە بەشێک لە گرێبەستەکە.

Back to top button