Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

زەلزولی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا-

عەبدول سەمەد زەلزولی یاریزانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی مەغریب و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ سێ وەرزی دیکە و پاشان بە خواستن دەچێتە یانەیەکی نوێ لە خولی ئیسپانیا.

زەلزولی تەمەن 20 ساڵ بە ئاستێكی باش دەرکەوت کاتێک وەرزی ڕابردوو لەژێر ڕاهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز بەشداری لە یاریەكانی بارسێلۆنا كرد.

بەڵام لەم وەرزەدا و لەبەر هەبوونی چەندین هێرشبەری بەتوانا زەلزولی چانسی بەشداریكردنی لە بارسێلۆنا نابێت و یانەكەش نایەوێت بە تەواوی تواناكانی لەدەست بدات.

بەپێی سەرچاوە نزیكەكانی یانە كەتەلۆنییەكە یانەكە دەیەوێت گرێبەستی یاریزانەكە نوێ بكاتە و پاشان بە خواستن بینێرێتە یانەیەكی دیكەی خولەكە و هەریەك لە یانەكانی ڕیاڵ بیتس ، ڤیاڕیاڵ ، كادێز و جیرۆنا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button