Loading...
ئه‌مریکا

فەرمی: مارتن کاسیرێز گەیشتە خولی ئەمریکی

Yariga App

یاریگا-یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی گواستنەوەی مارتن کاسیرێزی بەرگریکاری پێشووی ئۆرۆگوایی و یوڤێنتۆسی راگەیاند.

بەرگریکارە نێودەوڵەتییەکە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ و چیتر لە ئەورووپا جێگەی نابێتەوە، تەنها لە ١٢ مانگی رابردوودا سێ یانەی گۆڕیووە، ئەوانیش فیۆرەنتینا و کالیاری لیڤانتی بوون.

گرێبەستەکەی کاسیرێز بۆ وەرزێکە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی دووهەم بەپێی ئاست و ئەنجام،

ناوبراو پێشتر یاری بۆ یانەکانی بارسێلۆنا، یوڤێنتۆس ، سیڤیلیا و لازیۆ ئەنجامداوە.

Back to top button