ئیتاڵیا
ئەستێرەیەکی رۆما تووشی پێکان هات

یانەی رۆما رایگەیاند نیکۆڵۆ زانیۆلۆی ئەستێرەی یانەکەیان مانگێک دووردەکەوێتەوە.
زانیۆلۆ بەردەوام کێشەی پێکانی هەیە بەڵام پێکانی ئەمجارەیانی جیاوازە و بەهۆی لەجێ چوونی شانییەوەیەتی. ئەستێرە ٢٣ ساڵەکە لە سەرەتای وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ تووشی پێکانێکی سەخت هات و تەواوی وەرزەکە دابڕا، پاشانیش بەردەوام کێشەی جەستەیی هەبوو بەڵام لەم وەرزەدا تا بەر لەم پێکانە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت.
زانیۆلۆ لە ٢٠١٨ ـەوە یاریزانی گورگەکانە و هاوینی ئەمساڵ چاوی زۆر لەسەر بوو بەڵام سەرەنجام لە یانەکەی مایەوە.