ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئیمرسۆن: ئۆگبۆنا رازی کردم بچمە وێستهام

یاریگا-ئیمرسۆن رۆیاڵ بەرگریکاری چێڵسی بەفەرمی پەیوەندی بە وێستهامەوە کرد و هۆکارەکەشی بۆ ئۆگبۆنای بەرگریکاری یانەی کڕیار دەگەڕێنێتەوە.
یاریزانە بەڕازیلی و ئیتاڵییەکە دەچێتە پاڵ ئۆگبۆنای هاونیشتیمانی لە وێستهام و بۆ ماڵپەڕی فەرمی هامەرز وتی “زۆر دڵخۆشم کە لێرەم و سەرکێشییەکی گەورەیە بۆ من. وێستهام یانەیەکی گەورە یە و ئامادەم من. ئاگاداری مێژوویی وێستهام و مێژووییەکی گەورەیان هەیە. هەروەها چونکە لەگەڵ ئۆگبۆنا یەک دەناسین و لە ریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەیەکەوە یاریمان کردووە، ئەو سێ رۆژ بەر لە گواستنەوەکە پەیوەندی پێوەکردم و رازی کردم بێمە ئێرە”.
گرێبەستەکە بەرامبەر بە نزیکەی ١٥ ملیۆن پاوەند ئەنجامدرا و ناوبراو بۆ چوار وەرز لە وێستهام دەمێنێتەوە لەگەڵ بژاردەی وەرزی پێنجەم.