ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس و ناپۆلی دوو یاریزان ئاڵوگۆڕ دەکەن

Yariga App

یاریگا-یانەکانی پاریس سان جێرمان و ناپۆلی دەیانەوێت دوو یاریزان ئاڵوگۆڕبکەن.

ماوەیەکە پاریس خولیای فابیان رویزی  ناوەڕاستکاری ناپۆلی لێیداوە و ئەو یاریزانەش دەیەوێت بڕوات، هاوکات کەیلۆر ناڤاسی گۆڵکاری بەئەزموون پێگەی خۆی لە پاریس لەدەستداوە و بەهەمان شێوە بەدوای یانەیەکدا دەگەڕێت.

بەگوێرەی کۆرییری دیلۆ سپۆرت بەرپرسانی هەردوو یانە کۆبوونەوەیەکی فەرمییان کردووە و کارەکان بە باشی دەچنە پێش، ئەوە کەمێک بەربەستە مووچە زۆرەکەی ناڤاسە کە ساڵانە ٩ ملیۆن یۆرۆ لە پاریس وەردەگرێت.

Back to top button