
یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی درێسی سێیەمی یانەكەی بۆ یاریەكانی وەرزی 2022/2023 ئاشكرا كرد.
هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر درێسی سێیەمی یانەكەی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
درێسەكە لەلایەن كۆمپانیای نایكەوە دیزاینی بۆ كراوە و وابڕیارە ئەمشەو لە یاریە دۆستانەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بیپۆشن.




