ئینگلتەرا
ئێریکسن تانە لە یاریزانە تەمەڵەکانی یونایتد دەدات

کریستیان ئێریکسن بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رەخنە لە یاریزانە تەمەڵەکانی یانەکەی دەدات پاش بردنەوەیان لە لیڤەرپوول.
لە یارییەکی بەهێزدا مانچێستەریونایتد ٢-١ شكستی بە لیڤەرپوول هێنا، لەو یارییەی تێن هاگی راهێنەری یونایتد چەند گۆڕانکارییەکی کرد لە نێویاندا دانیشاندنی رۆناڵدۆ و مەگوایەر.
ئێریکسن دوای یارییەکە وتی “هەستێکی خۆشە یاری لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانێک بکەیت کە هەست دەکەیت تۆپی پێ دەکات و رادەکات لەنێو یاریگا”.
بەو بردنەوەیە یونایتد یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی کۆکردەوە و لیڤەرپوولیش تەنها دوو خاڵی هەیە پاش سێ هەفتە.