Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

١٠ یانەی گەورەی ئەورووپا لەسەر یاری خاوێن سزا دەدرێن

Yariga App

یاریگا-١٠ یانەی ئەورووپا لەلایەن یوفاوە سزادەدرێن بەهۆی شکاندنی یاساکانی یاری خاوێن.

یوفا نزیک بووەتەوە لە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانی  سەبارەت بەو یانانەی تا کۆتایی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢١  یاساکانی یاری خاوێنیان شکاندووە لە بازاڕی گواستنەوە.

لە ئیتاڵیاوە یانەکانی یوڤێنتۆس و رۆما و ئینتەر سزادەدرێن و رەنگە بگاتە سڕکردنیان لە بازاڕی گواستنەوە لە پاڵ سزای دارایی، بەڵام دۆخەکە ئاڵۆزە لەگەڵ یۆڤی چونکە  ئەوان تا ئێستا بەفەرمی وەڵامی یوفایان نەداوەتەوە و بەهۆی ئەوەی هێشتا بەشێکن لە سوپەرلیگ، بۆ ئەوان یاساکان جیاوازن.

بارسێلۆنا ش لەو هاوکێشەیەدایە  و لەو یانانەیە کە یاساکانیان شکاندووە بەڵام وەک یۆڤی هێشتا لە سوپەرلیگ دان و بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

لەدوای ئەوانیش، یانەکانی  مارسیلیا و پاریس سان جێرمان و ئارسناڵ هەن کە چاوەڕوان دەکرێت سزاکانیان دارایی بن و گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ یوفا لەوبارەیەوە.

 

سزاکان بەهۆی ئەوەوەن کە یوفا رێگە نادات هیچ یانەیەک  لە سێ وەرزی دوای یەک لە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ زیانی زیاتری هەبێت و کەچی یاریزانیش بکڕێت.

ئەو یاسایە بۆ وەرزی نوێ گۆڕانکاری بەسەر دێت و یوفا تەنها رێگە بە خەرجکردنی بەشێک لە داهات دەدات بۆ بڕە پارەی موچە، مافی بریکار و گواستنەوەکان دەدات

Back to top button