ئهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
یانەی چێڵسی ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی گۆردۆن پێشکەش بکات
یاریگا–
ئانتۆنی گۆردۆن، هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی و ئەو یانەیە ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێری بلوز دوای دەستبەرداربوون لە لوکاکو و ڤێرنەر، تاوەکو ئێستا شوێنگرەوەی ئەو دوو یاریزانەیان نەگواستووەتەوە و، بۆ ئەم مەبەستەش چەند هێرشبەرێکیان دەستنیشانکردووە و یەکێک لەوانەش یاریزانەکەی یانەی ئێڤەرتۆنە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی چێڵسی ئامادەن بۆ گواستنەوەی گۆردۆن 60 ملیۆن پاوەند زیاتر پێشکەش بە یانەکەی بکەن.