Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی ئەلۆنسۆی دیاریكردووە

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ناوی یاریزانێکی نوێی دیاریکرد بۆ گواستنەوەی بۆ باڵی چەپی یانەكەی، ئەمەش لە دوای شکستهێنانی گرێبەستەکەی مارکۆس ئەلۆنسۆی ئەستێرەی چێڵسی.

بارسا ئامانجی ئەوەیە ئەلۆنسۆی تەمەن 31 ساڵ لەم هاوینەیەی ئێستادا بگوازێتەوە، بەڵام لەگەڵ بلوز لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکە نەگەیشتە ڕێککەوتن، تەنها 9 ڕۆژ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەکان.

بەگوێرەی رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانیا، چاڤی هێرناندێزی راهێنەر دەیەوێت ئەلۆنسۆ بگوازنەوە، بەڵام هەر خۆی پێشنیاری کردووە ناوی خاڤی گالانی ئیسپانی و یاریزانی سێلتاڤیگۆ بنووسرێت، ئەگەر نەیانتوانی یاریزانەکەی چێڵسی بگوازنەوە.

ئاماژەشی بەوە كرد لە ئێستادا سێلتا فیگۆ نایەوێت یاریزانەكە لەدەست بدات ، بەڵام بارسێلۆنا دەیەوێت بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدات كە 18 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button