ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: لیڤا بۆ ئێستا و داهاتوو گونجاوە

Yariga App

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە گەڕی دووەمی لالیگا ستایشی ئاستی یاریزانەکانی یانەکەی کرد.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە سەبارەت بە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گووتی “ هەموومان دەزانین لیڤا دەتوانێت جیاوازی دروست بکات و ئەمشەو ئەوەمان بینی. ئەو نمونەیەکە بۆ تیمەکەو یاریزانێکە بۆ ئێستا و داهاتووی یانەکە “.

چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوە کرد دڵگرانە کە ناتوانێت یاری بە ژول کوندێ بکات و هیواشی خواست بۆ هەفتەی داهاتووی کێشەکانی چارەسەر بکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button