ئه‌وروپائیسپانیا

پیدری: لیڤاندۆڤسكی لە تەمەنی بیست ساڵ دەردەكەوێت

Yariga App

یاریگا-

پێدری ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی ئاستی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەكەیانی كرد.

شەو ڕابردوو ڕیاڵ سۆسێداد لە یاریگای ئانویتای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یانەی میوان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا.

پێدری لە لێدوانەکانی بۆ ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ووتی: ئەمڕۆ یارییەکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە، بە تایبەت دوای یەکسانبوونمان بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ ، ئەوەی پێویست بوو بەدەستمان هێنا، کە سەرکەوتنە.

ئاماژەی بەوەشکردووە:  لیڤاندۆڤسکی تەمەنی 34 ساڵە، بەڵام پێدەچێت تەمەنی 20 ساڵ بێت، لە شێوازی یاریكردنی و ئەو گۆڵانەی کە تۆماری دەکات.

لە کۆتاییدا وتی: لەگەڵ (ڕاهێنەر) کومان، بە سێ بەرگریکار یاریمان دەکرد، شتەکان زۆر باش بەڕێوەچوون، و دەبێت بوێرتر بین، چونکە ئەمەیە کە چاڤی هەمیشە داوامان لێدەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button