Loading...
ئیسپانیا

ڤینیسیوس: هەمیشە سەیری گۆڵەکانی رۆناڵدۆی دیاردە دەکەم

Yariga App

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆر ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید  ئاشکرای دەکات هۆکاری پشت گۆڵە جوانەکەی شەوی رابردووی لاساییکردنەوەی رۆناڵدۆی دیاردە بووە.

ڤینی لەسەر شێوەی رۆناڵدۆ توانی گۆڵپارێز تێپەڕێنێت و گۆڵی سێهەمی مەدرید تۆماربکات لەو یارییەی ٤-١ براوەبوون.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی  ئارانخا رۆدریگێز کەلەنێو یاریگا ئامادەبووە، پاش یارییەکە قسەی لەگەڵ ڤینیسیوس کردووە و ئەویش پرسیاری ئەو گۆڵەی لێکردووە. لاوە بەڕازیلییەکە لە وەڵامدا وتی “لە راستیدا من هەمیشە سەیری گۆڵ و ڤیدیۆکانی رۆناڵدۆ دەکەم”.

ڤینی جارێکیتر بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و مەدریدی هەڵگری ناسناوەکەش دووهەم سەرکەوتنی لە هەفتەی دووهەمی خولەکە دەستەبەرکرد.

Back to top button