
یاریگا-
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕایۆ ڤالیكانۆ بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی لالیگای ئیسپانیا.
لە لیستەكەدا هەریەك لە ئۆمتیتی ، برایسوەیت و دیست دوورخراونەتەوە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:




