ئه‌وروپائیسپانیا

پیكێ داوایەكی بارسێلۆنا قبوڵ دەكات

یاریگا-

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا خواستی یانەی بارسێلۆنایان بۆ گۆڕانكاری لە گرێبەستی جیرارد پیکێی بەرگریکاری لە ماوەی داهاتوودا ئاشکرا کرد.

لە ماوەی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە، کە بارسێلۆنا بەنیازە دەستبەرداری پیکێ بێت، بەهۆی دابەزینی ڕیزبەندییەکەی لە لیستی بەرگریکارانی تیپەکەدا، بە بەراورد بە مووچە بەرزەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، یانە كەتەلۆنییەكە بڕیاریداوە لەگەڵ پیکێ دانوستان بکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ تا هاوینی 2024، لەگەڵ کەمکردنەوەیەكی زۆری مووچەكەی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پیکێ ناڕازیی نییە و پێشوازیش دەکات لە گۆڕانكاری لە گرێبەستەکەی و کەمکردنەوەی مووچەکەی، بۆ ئەوەی یارمەتی یانەكەی بدات لە قەیرانی ئابوورییەکەی ڕزگاری ببێت.

پیکێ لە ساڵی 2008 لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد، بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە 603 یاریدا بەشداری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە و 53 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button