ئه‌وروپائینگڵته‌را

گواردیۆلا: هالاند میسیم بیر ئەخاتەوە

Captain Korek

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیکردەوە کە زۆر دڵخۆشە بە ئاستی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی نوێی یانەكەی.

وێستهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات و هەردوو گۆڵەكە لەلایەن هالاندەوە تۆمار كران.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشكرد كە هالاند لیۆنێل میسی بیر دەخاتەوە كە یاریزانەكە ڕازی نیە كاتێك بتوانێت زیاتر پێشكەش بكات.

گواردیۆلا لە لێدوانێکیدا كە رۆژنامەی “دەیلی مەیل” بڵاویكردووەتەوە ووتی: زۆرم خۆشدەوێت، من وەک راهێنەر بەختم هەبوو کە لەگەڵ میسی بووم  ئەگەر دوو گۆڵ بکات سێ گۆڵی دەوێت، ئەگەر سێ گۆڵ بکات چوار گۆڵی دەوێت ، ئەگەر چوار گۆڵ بكات ، پێنجی دەوێت. یاریزانە نایابەكان هەمیشە برسین.

وە کاتێک فاوڵێک بەرامبەر هالاند ئەنجامدرا و ناوبژیوان لێدانی سزای هەژماركرد ،هێرشبەرە نەرویجییەکە دەستبەجێ دەستی بەسەر تۆپەکەدا گرت بۆ ئەوەی خۆی تۆپەکە لێبدات، گواردیۆلاش وتی: پێموایە ئەگەر کەسێک ئەم تۆپەی بردبێت، ئەوا (هالاند) مشتێکی لە دەموچاوی دەدا، دڵنیام ئەوە نیشانەیەکی باشە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button