ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: قورس دەبێت دیاریكردنی پێكهاتەی سەرەكی

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دووپاتی كردەوە كە ئەو بردنەوەیە لە یانەی پوماس باشترین ئامادەكاری بووە بۆ وەرزی نوێ.

بارسێلۆنا له‌ یاریگه‌ی خۆییدا له‌ یاریگای كامپ نۆو میوانداری یانەی پوماسی كرد لە جامی خوان گامبەر و یاریەكەشی بە شەش گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

چاڤی لە كۆنگرەیەكدا دوای یارییەکە بۆ کەناڵی یانەکە وتی: بەگشتی پێش وەرزێکی باشمان هەبوو،تۆپی پێیەکی باشمان ئەنجامدا و ئەنجامێکی باشمان هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێموایە یارییەکی زۆر باش بوو، بەتایبەتی بۆ هاندەران، بە باشی دەستمان پێکرد، بە ڕیتمێکی دروست، هەموو شتێک باشە، دەبێت زۆر کاربکەین بۆ ئەوەی ئەو ئاستە باشەمان بپارێزین.

هەروەها ووتیشی: یاریزانە لێهاتووەکان بە باشی لە یەکتر تێدەگەن، هەمووان کارێکی نایابیان کردووە، من بژاردەی زۆرم هەیە و هەڵبژاردنی پێکهاتەی سەرەکی قورس دەبێت، ئەوە بۆ ئێمە گرنگە، رکابەرییەکە وەک گروپێک بەهێزمان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button