ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی: ئیسکۆ لە ئیسپانیا یانەیەکی نوێی دۆزییەوە
یاریگا-ئیسکۆ ئالارکۆن پەیوەندی دەکات بە یانەی سیڤیلیای وڵاتەکەیەوە.
هاوینی ئەمساڵ ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایی هات و وەکو یاریزانێکی سەربەست روودەکاتە یانەیەکی هەرێمی ئەندەلوس.
بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار، سبەی دووشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدرێت و پاشان واژۆ لەسەر گرێبەستێک دەکات بۆ دوو وەرز.
ئیسکۆی ٣٠ ساڵ، ٩ ساڵ لە ریاڵ مەدرید مایەوە و بەر لەوەش یاری بۆ یانەکانی ڤالێنسیا و مەلەگا ئەنجامداوە.