ئه‌وروپائیسپانیا

هۆكاری دواكەوتنی ئۆفەری چێڵسی بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ

یاریگا-

چێڵسی بەردەوامە لە ئارەزووی گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنا، لە میرکاتۆی هاوینی ئێستادا.

چەند راپۆرتێك ئاماژە بەوە دەكەن كە ئیدارەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا دی یۆنگ بفرۆشێت، بۆ ئەوەی پارەكەی بۆ تۆماركردنی گرێبەستە نوێیەكان بەكاربهێنێت، ئەمە جگە لەوەی رزگاری دەبێت لە موچە زۆرەكەی و پارە دواخراوەكانی.

بەگوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، چەند هەفتەیەکە یانەی چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی دی یۆنگ دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان پێشكەش نەکردووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشکردووە یانە ئینگلیزیەكە نایەوێت دانوستان بكات تا لەوە دڵنیا نەبێت كە یاریزانەكە ڕیزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button