ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یارییەکەی یۆڤێنتۆس و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ئیسرائیل ناکرێت

یاریگا
یارییە دۆستانەکەی نێوان هەردوو یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا لە ئیسرائیل بەڕێوەناچێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بڕیاربوو هەردوو یانە سبەی لە شاری تەل ئەبیب رووبەڕووی یەکتری ببنەوە، بەڵام بەهۆی کێشە و ئالۆزییەکانی لەم شارە یارییەکە بۆ شاری تۆرین لە ئیتاڵیا گواسترایەوە.

هەردوو یانە دوای ئەم یارییەکە کۆتایی بە یارییە دۆستانەکانیان دێنن و ئامادەکاری بۆ یاری یەکەمی وەرزی نوێ دەکەن.

Back to top button