ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ژمارەکەی دیپای بەخشی بە لێڤاندۆڤێسکی

یانەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ بەفەرمی رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی لە یاریگای خۆیدا پێشکەشی هاندەران کرد.

لە میانەی نمایشکردنیدا، دەرکەوت لێڤاندۆڤێسکی درێسی ژمارە ٩ دەپۆشێت کە وەرزی  رابردوو لەلایەن مەمفیس دیپایەوە دەپۆشرا. ئەمە لە کاتێکدا هێشتا دیپای یاریزانی یانەکەیە.

خوان لاپۆرتا لەوبارەیەوە وتی “ئەمە بڕیاری یانەکە بوو، هۆکارەکەشی پەیوەندی فرۆشی درێس و بازاڕکردنەوە هەیە. سوپاسی دیپای دەکەین کە ئەمەی قبوڵ کرد.

لێڤا لە میانەی یارییە دۆستانەکاندا درێسی ژمارەی ١٢ی دەپۆشی بەڵام هێشتا دیار نیە ژمارەیەکی دیکە دەدرێت بە دیپای یاخود بەر لە کۆتایی بازاڕی گواستنەوە،یانەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button