ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ڤیناڵدوم ئەمڕۆ دەگاتە رۆما

یاریگا-وابڕیارە ئەمڕۆ جیۆرجینۆ ڤیناڵدوم بگاتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بۆ پەیوەندیکردن بە گورگەکانەوە.

جیالۆرۆسی و پاریس سان جێرمان، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە بە خواستن بۆ وەرزێک رووبکاتە رۆما، لەگەڵ بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی دوای وەرزەکە بە ٩ملیۆن پاوەند. ئەم بەندە دەبێت ناچاری بۆ رۆما ئەگەر هاتوو بگەنە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، کاتژمێر ٤:٥٠ خولەکی ئێوارە بە کاتی ئیتاڵیا ناوبراو دەگاتە رۆما و راستەوخۆ دەچێتە یەکەی مەشقەکانی یانەکە، سبەی بەیانیش پشکنینە پزیشکییەکان ی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button