ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خاوەنی ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە و ئامادەنیە بێ مووچەکەی بڕوات

یاریگا-مارتن برەیسوەیتی هێرشبەری بارسێلۆنا جەنگی لە دژی یانەکەی بەرپاکردووە لەسەر پارە لە کاتێکدا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین یاریزانەکانی جیهان.

هێرشبەرە دانیمارکییەکە، خاوەنی کۆمپانیایەکی خانووبەرەیە لە ئەمریکا کە نرخی ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە بەڵام کاتێک بارسا داوای لێکرد، رووبکاتە یانەیەکی دیکە ئەو راشکاوانە پێی وتن تەنها لە یەک کاتدا ئامادەیە بڕوات کە یانەکە مووچەی ئەو دوو ساڵەی لە گرێبەستەکە ماوە پێی بدات و یەک سەنتی کەم نەبێت.

بەگوێرەی سپۆرتی کاتالۆنی، مارتن وتووشیەتی لای گرنگ نیە ئەگەر تەواوی ئەو دوو ساڵە هەمووی لەسەر کورسی یەدەگ بێت. چارەسەر تەنها ئەوەیە مووچەکەی بە تەواوی پێبدرێت.

برەیسوەیت لە ساڵی ٢٠١٧دا تەنها ٧٤٥ هەزار دۆلاری خستە کارە بازرگانییەکەوە لەگەڵ خاڵیدا بەڵام دوای چوار ساڵ، ئەو یاریزانە خاوەنی ١٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونە لە ئەمریکا و ٥٠٠ دیکەش لەژێر بنیاتنان دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button