ئهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
چێڵسی ئامادەیە دوو بەرگریکارەکەی پێشکەشی بارسێلۆنا بکات
یاریگا–
بە درێژایی ئەم هاوینە کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ ئەوەی کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی رازی بکات، دەستبەرداری هەردوو بەرگریکاری ئیسپانی یانەکەی ئازپلیکویتا و مارکۆس یالۆنسۆ بێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کارگێری بلاوگرانا بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ داوایان لە یانە لەندەنیەکە کردووە دەستبەرداری دوو بەرگریکارەکە بن و یانە ئینگلیزیەکەش ئامادەنیە کەمتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو دوو یاریزانە بێت.
سپۆرت بڵاویشی کردووەتەوە بارسێلۆنا لەگەڵ خودی ئەو دوو یاریزانە گەیشتووەتەوە رێکەوتن، بەڵام چونکە گرێبەستیان لەگەڵ یانەکەیان هەیە، ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان یانەکەیان جێبێڵن.