ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەكی ئینگلیزی نیتۆی دەوێت

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد بۆرنمۆس کە تازە سەركەوتووە بۆ پریمەرلیگ ، لەگەڵ بارسێلۆنا لە گفتۆگۆدایە سەبارەت بە گواستنەوەی نیتۆی بەڕازیلی و گۆڵپارێزی یانە كەتەلۆنیەكە.

نێتۆی تەمەن 33 ساڵ، دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا یانەكەی جێبهێڵێت، بەدوای دەرفەتێکدادەگەڕێت تا بتوانێت بە شێوەیەكی سەرەكی یاری بكات پێش دەستپێكردنی یاریەكانی مۆندیالی قەتەڕ.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”، بۆرنمۆس دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی نیتۆ.

بە هەبوونی مارك ئەندریە تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی سەرەكی یانە كەتەلۆنییەكە نیتۆ چانسی بەشداریكردنی لە یانەكەی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button